حەسەن زیرەک

هەی نار هەی نار(بێ مۆسیقا)

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
282
دیسان شەو هات بۆ حاڵی من
بۆ ئەو دڵەی پڕ خەیاڵی من
عالەم سووتا لە سکاڵای من
هەی نار هەی نار باوانم یار
دوێنێ ڕابورد کۆچ و کۆچبار
قەسەم بەو خاڵەی لە ڕووتە
فینجانەی دەستت یاقووتە
دەدرەوشێن دەڵێی زمڕووتە
هەی نار هەی نار باوانم یار
دوێنێ ڕابورد کۆچ و کۆچبار
گەردنی زەردت ئەی وەی وەی لە گولەی خەسار
چاوت ئەستێرەی بیست و دوو
هەڵدت لە کەلی کەمەتوو
موسوڵمانم مەمکە بە جوو
هەی نار هەی نار باوانم یار
دوێنێ ڕابورد کۆچ و کۆچبار
گەردن زەردت ئەی وەی وەی لە گولەی خەسار

مەقام
چاوەکەم چاوت هەڵێنە سورمەی چاوم ئەتۆی
تاوسی باغی بەهەشتی یان بە عەمدەن وا دەڕۆی

گۆرانی
غەریب ماوم لە هەولێرێ
کەس نییە بڵێ با غەریب بەخێرێ
نەمدی ڕۆیی چاو ئەستێرێ
هەی نار وەی نار باوانم یار
دوێنێ ڕابورد کۆچ و کۆچبار
گەردنی زەردت بە ملم لە گولەی خەسار