دیسان شەو هات بۆ حاڵی من
بۆ دڵەکەی پڕ خەیاڵی من
عالەم سووتا هەی لە ناڵەی من
هەی نار هەی نار باوانم یار
لە دەست دەرچوو سیمین عوزار
عەترم پێیە بۆ زولفی یار
خۆشم دەوێت ناسک و نازدار
لە دەست دەرچوو دۆستی پێرار
دیسان شەو هات هەی لەبۆ زارم
لەبۆ دڵەکەی بێقەرارم
ڕۆیی نەما دۆستی پێرارم
هەی نار هەی نار باوانم یار
لە دەست دەرچوو کۆچ و کۆچبار
عەترم پێیە بۆ زولفی یار
نامدوێنی ناسک و نازدار
بۆ تۆ من بووم لێو بەبار
دیسان شەو هات با بکەم ناڵە
لە سوێی تۆ حاڵم بێ حاڵە
لە تۆ جوانە بەژن و باڵا
هەی نار هەی نار باوانم یار
لە دەست دەرچوو کۆچ و کۆچبار
عەترم پێیە بۆ زولفی یار