تاهیر تۆفیق

هەی نار هەی نار ٢

بە دەنگی: تاهیر تۆفیق
شێوەزار: سۆرانی
286
هەی نار هەی نار باوانم یار
هات و ڕۆیی بە لەنجە و لار

قوربانت بم ئەی بای شەوێ
خەو بێ لە چاوم ناکەوێ
دڵ مەجنوونە لەیلای دەوێ
هەی نار هەی نار باوانم یار
هەی نار هەی نار باوانم یار
هات و ڕۆیی بە لەنجە و لار

زولفت باری بەردانەوە
بە بای ئیشوە دەخولانەوە
کۆنە برینم دەکولانەوە
هەی نار هەی نار باوانم یار
هات و ڕۆیی بە لەنجە و لار

دیسان شەو هات بۆ حاڵی من
لەو دڵەی پڕ خەیاڵی من
عالەم سووتا لە ناڵەی من
هەی نار هەی نار باوانم یار
هات و ڕۆیی بە لەنجە و لار

ڕۆژ ئاوا بوو زەردەی مابوو
شەماڵ کاغەزی هێنا بوو
ناوی لەیلای پێ نووسرابوو
هەی نار هەی نار باوانم یار
هات و ڕۆیی بە لەنجە و لار