مەقامقەلبی من چەشنی لالە بێت و نەوتی تێ بکەنئاگری دوژمن بێتە گیانم وەک چرا من پێ بکەنشەقشەقی کەن گۆشت و ئێسقان یەک بە یەک خوێی تێ بکەنبێ ترس من دێمە مەیدان حوکمە ئازادیم دەوێگەر نەسووتێم و نەخنکێم چۆن هەژارم سەرکەوێنەچمە ناو جەرگی هەژار و شانبەشانی وەک براڕۆح و لاشەم ئیش نەکا بۆ میللەتێکی حەق خورابەو شەوی پڕ ترس و تاریک من نەسووتێم وەک چراکۆمەڵی دامای هەژاران چۆن دەبینن بچنە پێشلێم گەڕێن من با بسووتێم ببمە خاک و خۆڵەمێشببمە خاک و خۆڵەمێش با تا هەژارم پێ بگابا بسووتێم بەڵکە گەنج و لاوەکانم تێ بگابێتە مەیدان خوێن بڕێژی تا حەقی خۆی پێ بگاتا بزانێ غەرقی خوێنە کێ حەقی وی خواردووەبا لەبۆ حەق خوێن بڕێژێ دەرچێ دوژمن تا زووەسامی قوربانی گەلت بە و قەت مەژی بەو زیللەتەهەرکەسێ بمرێ لە ڕێگای نیشتمان و میللەتەنامرێ هەرگیز دەمێنێ چونکە خاوەن غیرەتەخۆت بە قوربانی گەلت کە و فەرزە قوربانی لەبۆنیشتمانی حوڕ و سەربەست ئومەتێکی سەربەخۆگۆرانیهەی نار هەی نار باوانم یارهات و ڕۆیی بە لەنجە و لارقوربانت بم چاو ئەستێرەخزمەتێکمان پێ بسپێرەهەر ئەمشەومان ماوە لێرەهەی نار هەی نار باوانم یارهات و ڕۆیی بە لەنجە و لار