حەسەن زیرەک

تا لە دەر بووم

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
315
ئەرێ تا لە دەر بووم دۆست بە ملوێن ڕێی نەبوو بکات سڵاو
گەر گیرام و کەوتمە زیندان وەک ئاوری ئاوپیاکراو
تا لە دەر بووم دۆست بە ملوێن هەتیو ڕێی نەبوو سڵاو بکا
گەر گیرام و کەوتمە زیندان کەس نەبوو بانگم بکا
گەر گیرام و کەوتمە زیندان کەس نەبوو لاقەم بکا

ئاخرین بەستەو مەقامم وا لە لێو جاری دەکەم
ئاخرین بەستەو مەقامم من وا لە لێو جاری دەکەم
چوون مووی سپی نیشانەی مەرگە کۆچی یەکجاری دەکەم
مووی سپی نیشانەی مەرگە کۆچی یەکجارێ دەکەم
ڕەوڕەوەی عومرم بە سورعەت هەتیو هات بە توندی تێپەڕێ
ڕەوڕەوەی عومرم بە سورعەت هات بە سورعەت تێپەڕێ
مووی سپی نیشانەی مەرگە پەردەی حیجابی دڕی

دەستم فێر بوو لاڵ بم بە بازنەی ئاسن
گیانە دەستم فێربووە بە بازنەی ئاسن
ماشینی قەفەس ئەمبا شنەشن
ئەمبەن بۆ بەغدا هاوارە لە من
دەی کوێم مەقسەدە داخوا چی بکەن لە من

هەر لەگەنجی تا بە پیری قەت دڵم بێ غەم نەبوو
برای گیانیم بیللا دوشمن بوو بە ویژدان دۆستم نەبوو
گەردشی ئەم چەرخە کۆنە قەت لە من غافڵ نەبوو