ئەم شەوگارە بێ یادی تۆ
بێ یادی تۆ سەرایێکە
ڕێبواری ڕۆح تروسکەی ئاوەدانی تیا بەدی ناکا
ئەم شەوگارە بێ یادی تۆ
قەڵایێکی ئاگرینە
دەرگایێکی ئاسنینە
گەرووم تێیدا ژەنگ هەڵدێنێ
دەنگم ناگاتە گوێی کەسێ
بێت و زنجیری گەردنم بۆ بکاتەوە
دەنگم ناگاتە گوێی کەسێ
کۆت و بەندی دڵەی دیلم بۆ بشکێنێ
گیانی گیانان
خۆ تۆ چرای دنیا و دینی
تۆ شارەزای مەیخانەی شاری ئەوینی
بە پشکۆیەک تاریکخانەی زستانی ڕۆح داگیرسێنە
نیشانم دە نوێژی عەشق چۆن ئەکرێ
کوورەی خامۆشی ئەم دڵەم چۆن گڕ دەگرێ
ئەم شەوگارە بێ یادی تۆ
بێ یادی تۆ سەرایێکە
ڕێبواری ڕۆح تروسکەی ئاوەدانی تیا بەدی ناکا
ئەم شەوگارە بێ یادی تۆ
قەڵایێکی ئاگرینە
دەرگایێکی ئاسنینە
گەرووم تێیدا ژەنگ هەڵدێنێ
دەنگم ناگاتە گوێی کەسێ
بێت و زنجیری گەردنم بۆ بکاتەوە
دەنگم ناگاتە گوێی کەسێ
کۆت و بەندی دڵەی دیلم بۆ بشکێنێ