حەسەن زیرەک

ڕاستی ڕاستی

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد
شێوەزار: سۆرانی
456
دەسماڵ حەریری دووبەر مێردت کرد خۆڵم وەسەر
ئەگەر حەز دەکەی نەمرم کچێ بمشێلە رەش ئەسمەر
ڕاستی ڕاستی ڕاستی من نەمام بۆ چاوی مەستی
بۆخۆم دەچمە سەرینی چون نەجیبە و درەنگ هەڵدەستی
بە چیم زانی یار/یاری بۆم/خۆم*؟؟؟ دێ بە خرینگەی بازنەی دەستی
دەسماڵ حەریری سادە ڕووبەندت بۆ من لادە
ئەگەر حەز دەکەی نەمرم بمشێلە حاجیزادە
نەخۆش و سەرگەردانم بەو پەشمینەی پێم دادە
کراسەکەت شیرکەتی کەوشەکەت کالووزادە
ڕاستی ڕاستی ڕاستی وەی نەمام بۆ چاوی مەستی
بۆ خۆم دەچمە سەرینی چون نەجیب و درەنگ هەڵدەستی
بە چیم زانی یار بۆم دێ بە خرینگەی بازنەی دەستی وەی وەی گیان دەستی
دەسماڵ حەریری سوورە قەدی دەڵێی بلوورە
قسە دەکا بە زاری هەر دەڵێی ساز و سەمتوورە
بۆچی نایەتە کەوان کافرە و لە خودا بە دوورە
ڕاستی ڕاستی ڕاستی من نەمام بۆ چاوی مەستی
بە چیم زانی یار/یاری بۆم/خۆم*؟؟؟ دێ بە خرینگەی بازنەی دەستی
بۆ خۆم دەچمە سەرینی چون نەجیبی *؟؟؟ و درەنگ هەڵدەستی

نە عەیبە و نە شکۆیە مەمکەکەت نارنجی خۆیە
سنگت باخی شنۆیە کوڵمەت گوڵی لیمۆیە
خەڵکی شێتی جندیانن ئەو دڵەی من شێتی تۆیە
ڕاستی ڕاستی ڕاستی من نەمام بۆ چاوی مەستی
بۆ خۆم دەچمە سەرینی چون نەجیبی و درەنگ هەڵدەستی
بە چیم زانی یار بۆم دێ بە خرینگەی بازنەی دەستی

بەو خودایەی بێ مەکانە من غەریبم لێرەکانە
دەڵێم بمدەیە ماچێ بە دزی و بە مەحرەمانە
ئەو دڵەم بۆی سەرگەردانە ئامینێم لە بۆکانە
دەڵێم ئاورت تێ بەردام بەینەڵڵا زێدە جوانە
ڕاستی ڕاستی ڕاستی وەی نەمام بۆ چاوی مەستی
ڕاستی ڕاستی ڕاستی من نەمام بۆ چاوی مەستی
بۆ خۆم دەچمە سەرینی چون غەریبی درەنگ هەڵدەستی
بۆ خۆم دەچمە سەرینی وەی نەجیبی درەنگ هەڵدەستی
بە چیم زانی یار/یاری بۆم/خۆم*؟؟؟ دێ بە خرینگەی بازنەی دەستی گیانم گیان دەستی

*؟؟؟= ئەو بەشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن
زۆر سپاس