عەزیز شاڕۆخ

پاییزێ

بە دەنگی: عەزیز شاڕۆخ
شێوەزار: سۆرانی
299
ئای وەی وەی وەی وەی وەی
ئەوە سەدایەکی پیرە پاییزێ لە من دەگەیشتێ
لە عالەمێ چەندە درەنگە
لە کاکی خۆت تازە و سەر لە هەوەڵێ
ئەرێ ئەوە سوێسن دەیگوت بە هەڵاڵێ
هەڵاڵ دەیگوت بە بەیبوونێ
بەیبوون دەیگوت بە گیاخاوێ
گیاخاو دەیگوت بە ڕەشەڕێحانێ
ڕەشەڕێحان دەیگوت بە سوورەگوڵێ
وەرن ئێمە سەرە خۆ دەرێنینەوە لە خارێ لە خۆڵێ
خۆ ڕاوەشێنینەوە لە خزمەت بایەکی شەماڵ و بارانی دەپیرە پەڵێ
سەرگەردان و دەست بە دامانی ئەوە خەزێم شۆڕانم ئای

ئای وەی وەی وەی وەی وەی
ئەرێ ئەوە دەستی من ناگاتە بەژنێ کەڵەگەتێ باریکێ
مەگەر نێردیوانێکی بۆ دروست کەم لە داری عەنابێ
نێوداری لێ بدەم لە سەندەڵێ
ئەرێ ئەوە پار ئەوان مەجالان سینگ و مەمێ
زاڵمێ زاڵمبابێ دە بەر ئیجارەی مندا بوون ئەو ساڵەکانێ گولێکی دە گولەمێردان پێی دەکەونەوە گەنگەڵێ
سەرگەردان و دەست بە دامانی وا خەزێم شۆڕانم
ئەزت مرم پاییزێ
سپاسی تایبەت بۆ بەڕێز #ئارام_قوڕەیشی لە شاری مەهاباد کە پێداچوونەوەی لەسەر دەقی ئەم گۆرانییە کردووە و یارمەتی داوین دەقەکەی تەواو کەین.