ئای وەی وەی وەی وەی
ئەوە سەدایێ پیرەپاییزێ لە سەری داوم
هەی کوڕینە چەندی پاییزێکی مژی لە من داوێتەوەو سەری
بەوان لە بنی گوێم خۆش دێ هاڕەی دە بازی
لەگەڵ شەقەی دە ژان بێزاری ئەی کوڕینە دەگەڵ چریک و هۆڕی کەودەری
کیژ دەڵێ ئەوە هەتیوە لاوە من ئەگەر لە ترسی خودای خۆم بوێرم دوگمەی سینگ و مەمکانت بۆ بترازێنم بە یەکسەری
دەتهاوێمە گێژێکی دەو ئەسکەندەری
جا مەگەر خوداوەندی میری مەزن پاشایە کەرەمێ
بە ڕوحم و ڕەحمەتی خۆی ڕوحمێکت پێ بەری
دەنا لە دینی محەمەدەلمستەفات دەکەن بێبەری
وەی نەحلەت لە بابی ئەوان کەسانە ئەگەر لە سەرەوە کاکە کاکەیانە لەبنەوە تەماحێ دەکەنەوە دە مەعشووقەی برادەری
ئای غەمی لە دڵم وەرە ڕابرە ئەوڕۆ ئەوە پاییزە
ئای وەی وەی وەی
ئەوە سەدایێ پیرەپاییزێ لەسەری داوم وەی کوڕینە چەندی پاییزێکی سەر لە هەوەڵێ
بەوان ئەمن حەوت ماڵی دەر و جیرانی دە خەراپەت دەکەمەوە بەقوربانی قاشی دە برۆیە جووتێک زەری مەمی دە باغەڵێ
ئەوڕۆ بەژنت بە من بمێنی بە هەڵاڵێ بە بەیبوونێ بە سوورەگوڵێ
ئەگەر سەری خۆیان دێننەوە دەرێ لە خاکێ هەر لە خۆڵێ
خۆ ڕادەوەشێنن لەبەر بارانی پەڵێ
کوڕینە بۆ ئەنگۆ وەسیەت بێ کەسانێکی حەزێ دەکا سڕی مەعشووقەی ئاشکرا نەبی قەت ڕازی دڵی خۆی لە کن برایە دای و بابیشی قەت نەڵێ
وەی غەمی لە دڵم وەرە ڕابرە ئەوە پاییزە درەنگە لاوژۆ
ئای وەی وەی وەی
ئەوە سەدایێ پیرەپاییزێ لە سەری داوم
وەی کوڕینە چەند پاییزێکی بە خێر و بێر و خۆش پاییزە
بەوان هەوران دێنی و دەگێڕی
تەمێ دە با بە سەر دێیدا باران و بەفر و تەق و ترۆق و گیزەگیزە
وەی خودا خەرا کا ماڵێ شەیتان و فەساتان پارەکە وان مەجالان مەعبەینی من و دۆتمامێ چەند خۆش بوو
ئەوساڵەکە نازانم لەسەرچی لە مە غەریبەمالەیەو زیزە
ئای غەمی لە دڵم وەرە ڕابرە
دە چ بکەم ئەوڕۆ پاییزە
سپاسی تایبەت بۆ بەڕێز #ئارام_قوڕەیشی لە شاری مەهاباد کە پێداچوونەوەی لەسەر دەقی ئەم گۆرانییە کردووە و یارمەتی داوین دەقەکەی تەواو کەین.