ڕۆژی جومعان پاش سەڵایە
دوو شت خۆشن لە دونیایە
ئیمان و چاوی لەیلایە
ئەمان سەبری دیدەم سەبری
بە سەرتا دا دەسرەی هەوری
سەد ماشەڵڵا چەند بە مەکری
قەدری غەریبان ناگری
ئەمان ئەی وەی دیدەم سەبری
بە سەرتا دا دەسرەی هەوری
لە حوجرێدا خەتمم دەکرد
یەک لە نەکاودا بانگی کرد
خۆڵت وەسەر لێوئاڵیان برد
قوڕت وەسەر لێوئاڵیان برد
ئەمان ئەی وەی دیدەم سەبری
ئەمان ئەی وەی ئەمان سەبری
بە سەرتا دا دەسرەی هەوری
سەد ماشەڵڵا چەند بە مەکری
قەدری غەریبان ناگری
ئەو چاوانەی هەڵیان دێنی
بە کلە و دەرمان دەیڕەنگێنی
ڕۆژ نییە مردووم لێ نەمرێنی
بۆچی زیزی نامدوێنی
ئەمان ئەی وەی دیدەم سەبری
بە سەرتا دا دەسرەی هەوری
ئەمان ئەی وەی گیانم سەبری
بە سەرتا دا دەسرەی هەوری
قەدری غەریبان ناگری
سەد ماشەڵڵا چەند بە مەکری
چاوم بە چاوە کاڵەکەت
ماچ کەم ژێرتوێی دەسماڵەکەت
خوڵقم کە بێمە ماڵەکەت
قوربانی چاوە کاڵەکەت
ئەمان ئەی وەی دیدەم سەبری
ئەمان ئەی وەی گیانم سەبری
بە سەرتا دا دەسرەی هەوری
سەد ماشەڵڵا چەند بە مەکری
قەدری غەریبان ناگری
قەستەم بە زوڵفی چینچینت
بە باغچەی دەورە پەرژینت
نەخۆش بووی هاتمە سەرینت
لەبەر بەدکار نەمکرد شینت
ئەمان ئەی وەی گیانم سەبری
ئەمان ئەی وەی ئامان سەبری
بە سەریا دا دەسرەی هەوری
سەد ماشەڵڵا چەند بە مەکری
قەدری غەریبان ناگری