حەسەن زیرەک

سەبری

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران
شێوەزار: سۆرانی
346
خۆزگەم بە دوێنێ نیوەڕۆ
سەبرییان برد بۆ تانجەرۆ
کراسیان بۆ کرد لە گوڵی لیمۆ
لە دڵی من دێ بۆنی بۆسۆ
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە
قوربانت بم ئامان سەبری
سەد ماشەڵڵا چەند بە مەکری
چم پێ گوتووی بۆچی دەگری
بە سەرتا دا دەسرەی هەوری
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە

خۆزگەم بە دوێنێ بەیانی
سەبرییان برد بۆ سلەیمانی
کراسیان بۆ کرد لە کرمانی
تۆ بە ملوێنێ هەرزانی
ئەمان ئەمان ئامان سەبری
قوربانت بم ئامان سەبری
سەد ماشەڵڵا چەن بە مەکری
چیم پێ گوتووی بۆچی دەگری
بە سەرتا دا دەسرەی هەوری
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە

ئەمان ئەمان... ئامان ئیمانم
چینی ئەگریجەت بەسەر لەوحی جەمینتدا مەدە
ئەمان ئەمان ئەمان... ئاخ نەمێنم
ڕیشتەی زولفت بە عەزمی گرتنی من بامەدە
ئامان ئەی هاوار ئاخ
بۆ زیارەت هاتووم چاوەکەم چاوت لەسەر ڕێم لامەدە
ئاخ ئەمان ئاخ ئاخ بناڵێم بناڵێم ئۆف ئیمانم

سەبری گیان هەستە بەیانە
حازر بە بۆ خەستەخانە
خەستان حاڵیان پەرێشانە
دەرمانیان کە بەو پەنجانە
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە
قوربانت بم ئامان سەبری
سەد ماشەڵڵا چەن بە مەکری
چیم پێ گوتووی بۆچی دەگری
بە سەرتا دا دەسرەی هەوری
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە

سەبری لە خەو هەستە عەسرە
بۆ لێم دەکەی زوڵم و غەدرە
بە مەکرە و شیرین وەک شەکرە
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە
قوربانت بم ئامان سەبری
سەد ماشەڵڵا چەن بە مەکری
چیم پێ گوتووی بۆچی دەگری
بە سەرتا دا دەسرەی هەوری
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە