سەبری گیان هەستە بەیانە
حازر بە بۆ خەستەخانە
بیمار حاڵیان پەرێشانە
دەرمانیان کە بەو پەنجانە
دەلا لێ لێ ئەی سەبرییە
یار ئامان یار ئامان... ئەی ئامان ئەی ئامان... ئامان ئاخ
جێم نییە تیا بسرەوم خاکم وەسەر بێ لانە خۆم
بێکەس و بێدەر بێ یار و هاودەم بێ مەی و مەیخانە خۆم
دەنا لێ ئەی لە من ئەی لە من ئاخ
ئیرسی مەجنوونە خەڵاتم ئاوارەی ئەو کێوانە خۆم
موستەحەقی تیر و تانەی ئاشنا و بێگانە خۆم
ئەی لە من چیم کرد لە خۆم
سەبری بە چاوی مەستەوە بتری و پیاڵە بە دەستەوە
ڕێی لە ڕێبواران دەبەستەوە ئەمان لێ لێ ئەی سەبرییە
ماچی نەکەم کەیفی نییە
چاو جوان و چل کەزییە
لە مەریزخانەی من چییە/مڵکییە*؟؟؟
جوانی وەکوو سەبری نییە
دەنا لێ لێ ئەی دەنا لۆ لۆ دەنا لێ لێ ئەی سەبرییە
دەلا لۆ دەلا لێ پسمامێ دەلا لێ کوڕمامێ لۆ لۆ دەلا لۆ
کور دەڵێ فەلەکە برادەرینە فەلەکە لە بەحرانم دەگەڕێتەوە گەمییە لە چۆمانم دەگەڕێتەوە کەلەکە
لە عالەمی خودایە بە تاڵان دەچێتەوە مەڕە، ماڵە، دەوڵەتە، شەکە محەندەکە
دەکو لاڵ بم لە منی هەژار بە تاڵان دەچێتەوە بەژنێکە باریک و دە دوو چاوێ بەڵەکە
دلا لۆ لۆ دلا لۆ لۆ دەلا لۆ لۆ هەی دلا لێ لێ هەی دلا لۆ لۆ
سەبری دەڵێ من شوو ناکەم
بە مەرگی تەنیا براکەم
دڵی عاشقان من لە خۆم ناکەم
دەنا لێ لێ ئەی سەبرییە
چاوڕەشێ و چل کەزییە
*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس