حوسێن شەریفی

سەبری

بە دەنگی: حوسێن شەریفی
شێوەزار: سۆرانی
259
سەبری بە چاوی مەستەوە
شووشە و پیاڵەی بە دەستەوە
دڵی هەژارمی بەسەتەوە
ئەمان ئەمان لەو سەبرییە
کوشتومی و ئاگای لە من نییە
سەبری بە چاوی مەستەوە
شووشە و پیاڵەی بە دەستەوە
ڕێی لە ڕێبواران بەستەوە
دڵی هەژارمی بەسەتەوە
ئەمان ئەمان لەو سەبرییە
یار دەڕوات خۆی دەنوێنێ
بە غەمزە دەمسووتێنێ
بێ ڕەحمە و قەت نامدوێنێ
ئەمان ئەمان لەو سەبرییە

سەبری گیان هەستە بەیانە
عاشقان دڵیان پەرێشانە
دڵداریان برد بۆ مەیخانە
لە مەستی ئەو دوو چاوانە
عاشقان حاڵیان پەرێشانە
سەبری دەڵێ من شوو ناکەم
بە گیانی تەنیا براکەم
جلی کوردی لە بەر ناکەم
ئەمان ئەمان لەو سەبرییە
کوشتوومی و ئاگای لێم نییە
یار دەڕوات خۆی دەنوێنێ
بە غەمزە دەمسووتێنێ
بێ ڕەحمە و قەت نامدوێنێ
ئەمان ئەمان لەو سەبرییە