ئومید ڕەسووڵ پوور

سەبری

بە دەنگی: ئومید ڕەسووڵ پوور
شێوەزار: سۆرانی
306
سەبری دەڵێ من شوو ناکەم
جلی کوردی لە بەر ناکەم
بە مەرگی تاقە براکەم
دڵی عاشقان لە خۆم ناکەم
ئەمان ئەمان هەی وای سەبری
سەد ماشەڵا چەن بە مەکری
قەدری غەریبان ناگری
سەبری بە چاوی مەستەوە
شووشە و پیاڵە بە دەستەوە
ڕێی لە ڕێبواران بەستەوە
ئەمان ئەمان لەو سەبرییە
کوشتوومی و ئاگای لێم نییە
ئەمان ئەمان ئەی وەی سەبری
بە سەردا دا دەسرەی هەوری
قەدری غەریبان ناگری

سەبری گیان هەستە بەیانە
حازر بە بۆ خەستەخانە
مەریز حاڵیان پەرێشانە
دەرمانیان کە بەو پەنجانە
ئەمان ئەمان ئەی وەی سەبری
سەد ماشەڵا چەن بە مەکری
ئەمان ئەمان ئەی وەی سەبری
قەدری غەریبان ناگری

ئامان ئامان ئامان
وەرە بولبول هەتا عومری من و تۆیە با بناڵین
ئەتۆ باخی گوڵانت چوو ئەمن دەردی دڵانم
وەرە قومری هەتا ڕۆحی من و تۆیە با بگرین
ئەتۆ سەروی ڕەوانت چوو ئەمن ڕۆحی ڕەوانم