وەی له نێو سابڵاغدا بورجێک دیاره
وەی بەقەد ئەو بورجه من بەقەد ئەو بورجە
غەم لە دڵم بارە هەناسەم سوارە
وەی وەرە باوانم وەی ڕۆحی ڕەوانم
بۆچیم دەکوژی من بێ تاوانم
وەی سابڵاغ چەند خۆشە هەی سابڵاغ چەند خۆشە
شاری دڵگیرە شاری دڵگیرە
وەی دەرمانی لاو و وەی دەرمانی جوان و
پاک حاڵ و بیرە پاک خاس و پیرە
وەی وەرە باوانم وەی بینای چاوانم
بۆچیم دەکوژی من بێ تاوانم
وەی دەچمە سەر بەسری
من دەچمە سەر بەسری
بەرەو پردی سوور
وەی ئاوی کەوسەرە
خاکی وەک بلوور
هەی وەرە باوانم تۆی بینای چاوانم
بۆچم دەکوژی من بێ تاوانم
بۆچیم دەکوژی من بێ سەرگەردانم
گەر دەپرسی من لەبەر چی کەم دەخۆم
من بە برسی قەت مەزانە غەم دەخۆم
ئاوی سوێری چاو و باری تاڵی لێو
تاڵ و سوێری ژەم ژەم و دەم دەم دەخۆم