حەسەن زیرەک

کیژان دەچنە مێرگۆڵان

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران
شێوەزار: سۆرانی
251
کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی مێرگینە تێکڕا دەچنن هەڵاڵان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن وردەخاڵان
کیژێ بێنە ماچت کەم ئەی وەی ڕاتمووسم وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
تێر تێر تەماشای کەم دەرچێت گیانی شیرینم
کیژێ دەستم دەستۆت بکە یاڕەبی مەرگت نەبینم
کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی مێرگینە تێکڕا دەچنن وەنەوشان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێتە خوار تەڕ دەکەن پانیەی کەوشان
کیژێ بێنە ماچت کەم ئەی وەی ڕاتمووسم
کیژێ بێنیە ماچت کەم جار جار ڕاتمووسم وەباڵ بەستۆی دەروێشان
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
تێر تێر تەماشای کەم دەرچێ گیانی شیرینم
کیژێ دەستم دەستۆت بکە یاڕەبی مەرگت نەبینم