کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی مێرگینە تێکڕا دەچنن هەڵاڵان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێتە خوار لاڵ بم تەڕ دەکا خەت و خاڵان
کیژێ بێنە ماچت کەم دەبا ڕاتمووسم ئای وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان
چاوی خومار و نێرگیز
یارەکەی بە نەرم و خاڵدار دەی وەرە پاڵێکم وێدە
یا هیچی من و هیچی تۆ وەی وەی دەبڕۆ بەرۆکم بەردە
گیانە قەت مەپرسە من لەبەر چی کەم دەخۆم
من بە برسی قەت مەزانە غەم ئەخۆم
ئاوی سوێری چاو باری تاڵی لێو ژەم ژەم و دەم دەم ئەخۆم
کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی نێو شاخان تێکڕا دەچنن کەنێرێ
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ دەبا من لاڵ بم تەڕ دەکەن خاڵی مێرێ
ئامین لەبەر خاتری تۆ بە دین و بە ژینم ئەمن هاتمە هەولێرێ
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نەهات من بیبینم
تێر لە باڵای ڕامێنم وەی وەی دەربچێ گیانی شیرینم
یاڕەبی مەرگت نەبینم
بێستوون ئێستاش کە فەسڵێ لالەی لێ سەوز ئەبێ
باسی خوێنی دیدە و داغی دڵی فەرهاد ئەکا
کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی مێرگینە تێکڕا دەچنن وەنەوشان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوا تەڕ دەکەن قۆنگرە و کەوشان
کیژێ بێنە ماچت کەم دەبا ڕاتمووسم وەباڵ بەستۆی دەروێشان
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نەهات من بیبینم
چاوم بە چاوی کەوتبا ئەوجار دەرچیبا گیانی شیرینم
یاڕەبی مەرگت نەبینم