محەمەد ماملێ

کیژان دەچنە مێرگوڵان ٢

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
261
دەبا بچینە مێرگوڵان وەی وەی مێرگینان کیژگەل دەچنن هەڵاڵان
ئارەقی بەر هەنیانت وەی وەی دێنە خوار تەڕ دەکەن وردەخاڵان
کابان بێنە ڕاتمۆسم وەی وەی بتمژم وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان
یارەکەی بە نەرم و هێدی وەرە وەرە پاڵم لێدە
هیچی من و هیچی تۆ دەستم لە بەرۆکێ بەردە

با بچینە مێرگوڵان وەی وەی مێرگینان کیژگەل دەچنن وەنەوشان
ئارەقی بەر هەنیانت وەی وەی دێنە خوار تەڕ پانیەی کەوشان
کابان بێنە ڕاتمۆسم وەی وەی بتمژم خەتام نەگری لە پاشان
یارەکەی بە نەرم و هێدی وەرە وەرە پاڵم لێدە
هیچی من و هیچی تۆ دەستم لە بەرۆکێ بەردە

دەبا بچینە مێرگوڵان وەی وەی مێرگینان کیژگەل دەچنن بیزایە
ئارەقی بەر هەنیانت وەی وەی دێنە خوار تەڕ دەکەن بازنە و سایە
کابان بێنە ڕاتمۆسم وەی وەی بتمژم خەتام نەگری لە دوایە
یارەکەی بە نەرم و هێدی وەرە وەرە پاڵم لێدە
هیچی من و هیچی تۆ دەستم لە بەرۆکێ بەردە