حەسەن زیرەک

زارا گیان دیدەم زارا

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران
شێوەزار: سۆرانی
416
خودا بیسێنێ حەقم لە دایەت ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
من جەورم کێشای کێ نیشت لە سایەت ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
ئاوری تێ بەردام دوو چاوی سیایەت ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوات یارم بەو لەنجەو لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن لەگولەی خەسارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا

خودای بانی سەر کردوویە کارێ ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
گوڵەکەم نابینم بە سالێ جارێ ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
کێ تەفرەی داوی بەردی لێ بوارێ ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوات یارم بەو لەنجەو لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن لەگولەی خەسارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا

یا ڕەب کەس وەک من شەو دەروێش نەبێ ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
تەوەللای وە لای قەوم و خێش نەبێ ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
وەک گورگی برسی بێ ئەندێش نەبێ ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوات یارم بەو لەنجەو لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن لەگولەی خەسارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا

مەمکوژە بە ناز مەمبڕە بە تیخ ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
بمکە بە خاتر تەکیەی باباشێخ ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوات یارم بەو لەنجەو لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن لەگولەی خەسارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا