عەزیز فرومەند

کیژان دەچنە مێرگۆڵان

بە دەنگی: عەزیز فرومەند
شێوەزار: سۆرانی
203
کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی مێرگینان بە عام دەچنن هەڵاڵان
ئارەق لەو هانیەی دەچکێ نم نم دێنە خوار تەڕ دەکا وردەخاڵان
کیژێ بێنە ماچت کەم دەبا ڕاتمۆسم وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشات کەم دەربچێ گیانی شیرینم
ئەمان یاڕەبی مەرگت نەبینم

کیژان دەچنە کوێستانان وەڵا نێوشاخی بە عام دەچنن ڕێواسی
بە سەرگەردی باڵات بێ ئەمان بۆت نەمام شەش دانگ موڵکی بڵباسی
خۆ من خزمی خۆتم ئەمان بۆت نەمام بێ لوتفی بۆ نامناسی
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نەهات بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشات کەم دەربچێ گیانی شیرینم
ئەمان یاڕەبی مەرگت نەبینم

کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی مێرگینان تێکڕا دەچنن کەنێرێ
ئارەق لەو هانیەی دەچکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن خاڵی مێری
دەڵێن یارم هاتەوە دەبا بێتەوە بە عام بڵێن بەخێرێ
یارەکەم بە نەرم و هێدی سووک وەرە پاڵێکم لێدە
یا هیچی من و هیچی تۆ دەی بڕۆ دەستم لێ بەردە