لوقمان سەلیم

کیژان دەچنە مێرگۆڵان

بە دەنگی: لوقمان سەلیم
شێوەزار: سۆرانی
240
کیژان ئەچنە مێرگۆڵان وەی وەی مێرگینە بە عام دەچنن هەڵاڵان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن وردەخاڵان
کیژێ بێنە ماچت کەم وەی وەی بتگوشم وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان
یاری خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای کەم دەربچێ گیانی شیرینم
ئەمان یا ڕەبی مەرگت نەبینم

کیژان ئەچنە مێرگۆڵان وەی وەی مێرگینە تێکڕا دەچنن بیزایە
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ بوون خاڵی لەیلایە
لەوەتەی ئەو ژنەم دیوە قەت کەسم وەبیر نایە
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای کەم دەربچێ گیانی شیرینم