مستەفا دادار

کیژان دەچنە مێرگوڵان

بە دەنگی: مستەفا دادار
شێوەزار: سۆرانی
363
کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی مێرگینان بە عام دەچنە هەڵاڵان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن گۆنا و خاڵان
چاوی بە خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای بکەم یاڕەبی مەرگت نەبینم
ئەی وەی با دەرچێ گیانی شیرینم

دڵۆپێ شەراب کاینات دێنێ
بەزمی مەیخانە دڵ ئەلەرزێنێ
ئەو دەسڕە جوانەی یارم لێوی پێ دەسڕێ
قیمەتی ملوێن ملوێن بەرماڵ دەشکێنێ

کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی مێرگینان بە عام دەچنن وەنەوشان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن پانیەی کەوشان
کیژێ بێنە ماچت کەم ئەی وەی ڕاتمۆسم وەباڵ بەستۆی دەروێشان
چاوی بە خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای بکەم یاڕەبی مەرگت نەبینم