حەسەن زیرەک

پاوانەکانی

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران
شێوەزار: سۆرانی
372
پاوانەکانی دەزرنگێتەوە
قافڵە لە ورمێ بێ ئەگێڕێتەوە
قافڵە لە تەرگەوڕ دەگێڕێتەوە
چاوڕەشێ وا وەرە بۆنخۆشێ وا وەرە
مەرگت نەبینم وەرە وەرە وەرە
تۆی ڕۆحی شیرینم وەرە وەرە وەرە
پاوانەکانی زێڕی بێخەوشە
یارم قەولی داوە بۆم بێتە حەوشە
یاری من قەولی دا بۆم بێتە حەوشە
چاوڕەشێ وا وەرە بۆنخۆشێ وا وەرە
ڕەگی حەیاتم وەرە وەرە وەرە
من هەر بە تەماتم وەرە وەرە وەرە
پاوانەی زێڕی هەژدە عەیارە
یارەکەم بەناز و ناسک و نازدارە
یاری من بەناز و سیمین عوزارە
چاوڕەشێ وا وەرە بۆنخۆشێ وا وەرە
ڕەگی حەیاتم وەرە وەرە وەرە
من هەر به تەماتم وەرە وەرە وەرە
پاموورەکانی زێڕی خالیسە
پاوانەکانی زێڕی خالیسە
یاری خۆم خۆش دەوێ جوان و تەمیسە
چاوڕەشێ وا وەرە بۆنخۆشێ وا وەرە
ڕۆحی شیرینم وەرە وەرە وەرە
من مەرگت نەبینم وەرە وەرە وەرە