فەتانە وەلیدی

ئامان گوڵ

بە دەنگی: فەتانە وەلیدی
شێوەزار: سۆرانی
267
هەوای لارە چەم گوڵ ئامان گوڵ
دەخیل گوڵ بەری بەیانی
لارو لەنجەی دۆس گوڵ ئامان گوڵ
دەخیل گوڵ لە ڕێگەی کانی
تافە و گرمەی چەم، سۆزەی بای شەماڵ
زێڕەی هەیاس و ئەرێ بازن و خڕخاڵ

مۆرەی گۆرانی گوڵ ئامان گوڵ دەخیل گوڵ زەمزەمەی بوڵبوڵ
خشپەی لاچک گوڵ ئامان گوڵ دەخیل گوڵ خشەی لەق و چڵ
نەوای ناڵەی نەی لە بەزمی هەینێ
سروەی بای نەسیم ئەرێ لارە و لاری گوڵ

مۆسیقا و بەزمی گوڵ ئامان گوڵ دەخیل گوڵ کوردەواریمە
مەرهەمی زامی گوڵ ئامان گوڵ دەخیل گوڵ دڵ پێگاریمە
ڕۆحم پێی شادە بە نەوای گیانی
دڵ بێ بە قوربان لووتکەی شاخانی