حەسەن زیرەک

کەویار

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران
شێوەزار: سۆرانی
284
کەویار ئەی کەویار کەویارەی خۆمی
بەڕەزای شاخان ئەی وەی وەی کەنێرەی چۆمی
لەبەر دڵی من زۆر جوانی سوڵتانی ڕۆمی
کەویار ئەی کەویار ئەردەڵانییە
سەوزەی قەدباریک ئەی وەی وەی مکوریانییە
وەنەوشەم دەچنی مەڵۆ بە مەڵۆ
بۆ خۆم پێی شاد بووم ئەلحەملا دنیا ڕەنجەڕۆ
دنیا پێی شاد بوو ئەی وەی وەی ئەمنیش ڕەنجەڕۆ
کەویار ئەی کەویار ئەردەڵانییە
سەوزەی قەدباریک ئەی وەی وەی مکوریانییە
وەنەوشەم دەچنی مەڵۆ و تاتایە
وەختێ من زانیم ئەی هاوار یار هەڵوەدایە
وەختێ من زانیم با بمرم یار بە تەنیایە
کەویار ئەی کەویار ئەردەڵانییە
سەوزەی قەدباریک ئەی وەی وەی مکوریانییە
دەترسم بمرم نەتبینمەوە
بە جوانەمەرگی ئەی وەی وەی سەر بنێمەوە
بە جوانەمەرگی شل و مل گیان سەر بنێمەوە
کەویار ئەی کەویار ئەردەڵانییە
سەوزەی قەدباریک ئەی وەی وەی مکوریانییە