کەویار ئەی کەویار ئەردەڵانییە
سەوزەی شل و مل مکوریانییە
ئەرێ یان جوابێک بەخێر یان دڵنیام کە
یان جوابێک بەخێر یا دڵنیام کە
بەس لەوە زیاتر شێت و شەیدام کە
بەس دەستەودامێن شێخ و مەلام کە
کەویار ئەی کەویار ئەردەڵانییە
سەوزەی شل و مل مکوریانییە
وەنەوشەم دەچنی پەنجەم دا لە گوڵ
شەوگارم شەق کرد نەگەییم بە دڵ
کەویار ئەی کەویار ئەردەڵانییە
سەوزەی شل و مل مکوریانییە
سێ جار بەو مانگەی خەرمانەی داوە
هێستا مەیلی تۆم وەی وەی وەی بە کەس نەداوە
هێستا مەیلی تۆم بە کەس نەداوە
کەویار ئەی کەویار ئەردەڵانییە
سەوزەی شل و مل مکوریانییە
ئەرێ وەنەوشەم دەچنی مەڵۆ بە مەڵۆ
وەنەوشەم دەچنی مەڵۆ بە مەڵۆ
خەڵکان پێی شاد بوون ئەی وەی ئەمنیش ڕەنجەڕۆ
خودا جارێکی دی دەی من بدا بە تۆ
کەویار ئەی کەویار ئەردەڵانییە
سەوزەی شل و مل مکوریانییە
ئەرێ خودا هەڵناگرێ غەرقم کەی لە غەم
مەیلم بدەیە وەی وەی وەی یان زۆر و یان کەم
مەیلم بدەیە یان زۆر و یان کەم
کەویار ئەی کەویار ئەردەڵانییە
سەوزەی شل و مل مکوریانییە
ئەرێ گلەیی دەکەم بە لای خوداوە
شەرتە گلەیی بێ بە لای خوداوە
دەروازەی مەینەت وەی وەی وەی بۆ من کراوە
گوڵەکەم سوورەگوڵەکەم لە من تۆراوە
کەویار ئەی کەویار خاس کەویارێکی
دەم تەڕ و زڵف لوول عەجەب یارێکی