فەتانە وەلیدی

دڵی زار

بە دەنگی: فەتانە وەلیدی
شێوەزار: سۆرانی
289
بە بۆنەی تۆیە لێرە غەریبم
خۆدای بانی سەر بتکا نەسیبم

لای لای دڵم لای لە باخی سینە
ئارام بنیشە شادی بوینە
ئارام بگرە تۆ با ئارام بێ گیانی من
فرمێسک با کەم بچێ لەسەر چاوانی من
ئەی دڵی زاری من ئەونە زاری مەکە
ئەونە بۆ یاریەکەت بێ قەراری مەکە
تۆ بۆچی ڕسوا بی
مەجنوونی شەیدای بی
لای لای دڵم لای لە باخی سینە
ئارام بنیشە شادی بوینە

لای لای دڵم لای لە باخی سینە
ئارام بنیشە شادی بوینە
حکایەتی خەمی لەیلا ئەفسانەیە
مەجنوون و وامق و ئەزرا ئەفسانەیە
ئەی دڵی زاری من ئەونە زاری مەکە
ئەونە بۆ یاریەکەت بێ قەراری مەکە
تۆ بۆچی ڕسوا بی
مەجنونی شەیدای بی
لای لای دڵم لای لە باخی سینە
ئارام بنیشە شادی بوینە

لای لای دڵم لای لە باخی سینە
ئارام بنیشە شادی بوینە
یارت مەیلی نییە، مەیلی تۆ بۆ چییە؟
ئاخر بۆچی دڵم وا ئارامت نییە
ئەی دڵی زاری من ئەونە زاری مەکە
ئەونە بۆ یارەکەت بێ قەراری مەکە
تۆ بۆچی ڕسوا بی
مەجنونی شەیدای بی
لای لای دڵم لای لە باخی سینە
ئارام بنیشە شادی بوینە
هۆنراوە: عەباس کەمەندی