محەمەد ماملێ عەزیز شاڕۆخ

کەویار

بە دەنگی: محەمەد ماملێ و عەزیز شاڕۆخ
شێوەزار: سۆرانی
914
مەقام
زۆر کەڕەت هانم دەدا داخی دەروونی پڕ گڕم
بۆتی هەڵڕێژم سکاڵای ناسکی گەرم و گوڕم
داخەکەم کاتێ کە دێمە بەردەمت، واقی وڕم
وام دەشێوێنێ بە جارێ نایەڵێ هیچ دەربڕم
بووکی ڕازاوەی خەیاڵم، گیانەکەم ست فاتمە
گوێیە بۆ ئەم ڕازە شل کەیت، ئەوپەڕی ئاواتمە
گوێیە بۆ ئەم ڕازە شل کەیت، ئەوپەڕی ئاواتمە

دەگەڵ کەم شەرتان خۆمم خستە چاڵ
نەجاتیم نایە (عەزیزم) هەتا هەزار ساڵ
نەجاتیم نایە (عەزیزم) هەتا هەزار ساڵ
کەویار ئەی کەویار (گیانە) خاس کەویارێکی
ڕەنجم بۆ کێشای (عەزیزم) ساڵە وەختێکی
بەناز و نیمناز (کەژاڵێ) عەجەب یارێکی

کەویار ئەی کەویار (گیانە) کەویارەی منداڵ
کەویار ئەی کەویار (گیانە) کەویارەی منداڵ
لێوپەڕی کاغەز (باوان) تازە دەرکردوو خاڵ
لێوپەڕی کاغەز (باوان) تازەی ڕشتوو خاڵ

چاوم پڕخوێنە (گیانە) پڕ لە گریانە
لە هەر چواردەورەم (عەزیزم) ئاگربارانە
لە هەر چواردەورەم (عەزیزم) ئاگربارانە

کەویار ئەی کەویار (گیانە) کەویارەی بابی
کەویار ئەی کەویار (گیانە) کەویارەی بابی
کۆترە باریکەی (باوان) باڵ بە شۆڕەبی
کۆترە باریکەی (باوان) باڵ بە شۆڕەبی

کەویار ئەی کەویار (گیانە) کەویارەی بابی
خۆ من زووم زانی (عەزیزم) تۆ بۆ من نابی
خۆ من زووم زانی (عەزیزم) تۆ بۆ من نابی
مەقام:

ئەگەرچی ناڵەیە هەر شەوق و زەوقە
ئەگەرچی گریەیە عەینی سەوابە

تۆفیق ئای بدەی پێم ڕەبەلعالەمین
تۆفیق ئای بدەی پێم ڕەبەلعالەمین
نە فەغفوور ماون (کەسم ئای) نە خاقانی چین