
دینی لێ کردووم بە ئیمانەوە
ڕێم نییە هەڵیگرم بە جێ و بانەوە
کەویار کەویار چەن جوان دەخوێنێ
شێوەرد من دەیبڕێم کەژاڵێ کێ دایدەچێنێ
شێوەرد من بیبڕم ئەزیزم کێ دایبچێنێ
بۆ من لە جوملەی عەبدی خودا نیم
سەعاتێک لە دەس کەژاڵێ مێحنەت ڕەها نیم
سەعاتێک لە دەس کەژاڵێ غەمێک ڕەها نیم
کەویار کەویار چ کەویارێکی
ڕەنجم بۆ کێشای کەژاڵێ ساڵەوەختێکی
بە ناز و نیمناز عەزیزم عەجەب یارێکی
ساڵەهای ساڵە من ڕەنجباری تۆم
بە نان و ئاو و کەژاڵێ جل و بەرگی خۆم
کەویار کەویار چ کەویارێکی
ڕەنجم بۆ کێشای کەژاڵێ ساڵەوەختێکی
بە ناز و نیمناز عەزیزم عەجەب یارێکی
کۆرپەی دڵەکەم گریە و زار دەکا
تۆ خۆت دەزانی عەزیزم بۆ هاوار دەکا
کەویار کەویار چەن جوان دەخوێنێ
شێوەرد من بیبڕم ئەزیزم کێ دایدەچێنێ
شێوەرد من بیبڕم کەژاڵێ کێ دایبچێنێ