فەتانە وەلیدی

ئەی یاری نازدارم

بە دەنگی: فەتانە وەلیدی
شێوەزار: سۆرانی
310
ئەی یاری نازدارم
ئەی شۆخی عەییارم
هەر تۆ بە تەنیا
بوڵبوڵی گوڵزاری منی
هەر تۆ بە تەنیا
یاری منی دڵداری منی
بێ تۆ بیمارم
بێ دۆست و یارم
دایم غەمبارم
چاوانی بیمارت مانگی شەوی تارمە
لێوی ئاڵی تۆ دڵخۆشی بەهارمە

ئەی ئومێدی زندەگانی
بێرەوە زوو بێرەوە
ئەی نەسیمی بەربەیانی
بێرەوە زوو بێرەوە
بێ تۆ بیمارم
بێ دۆست و یارم
دایم غەمبارم

ئەی باغ و گوڵزارم
من بێ تۆ بیمارم
هەر تۆ بە تەنیا
مانگی شەوی شەوگاری منی
هەر تۆ بە تەنیا
موونسی ئاهـ و زاری منی
لە دووری باڵات زۆر بێ قەرارم
ئاوارەی شارم

یادی چاوانی تۆ موونس و غەمخوارمە
یادی زوڵفانی تۆ
هاودەمی شەوگارمە
بێ تۆ من دایم غەمینم
بێرەوە زوو بێرەوە
بێ تۆ من دایم گرینم
بێرەوە زوو بێرەوە
بێ تۆ بیمارم
بێ دۆست و یارم
دایم غەمبارم