هۆمەر دزەیی ‌

خوایە ئەبێ ئێستا

بە دەنگی: هۆمەر دزەیی ‌
شێوەزار: سۆرانی
700
خوایە ئەبێ ئێستا کێ ماچی بکا؟
خوایە ئەبێ ئێستا کێ بۆنی بکا؟
خوایە ئەبێ ئێستا کێ بگوێنێ؟
ئەو کاڵە مەمکانەی هی من بوون دوێنێ!
خۆزگەم بەو کەسەی کە ئەیگەوزێنێ
پەنجەی بە ناو قژیا ئەگێڕێنێ
لێوی لە لێوی گەرمی ئەخشێنێ
دوگمەی سوخمەی یەک یەک لێک ئەترازێنێ
خۆزگەم بەو کەسەی کە ئەیورووژێنێ
دەست بەو ڕانە نەرمانەیدا دێنێ
ڕازی دڵ بە گوێیدا ئەچرپێنێ
ئاخۆ ئەبێ ئێستا کێ پێی شاد بێ؟
ئاخۆ ئەبێ ئێستا منی لە یاد بێ؟
یادی دێرین بیباتەوە دوێنێ؟
دەردی دڵ گرانە، بێدەرمانە
ئاخر ئەوەیە؛ دەس لێک بەردانە
دنیا هەروا بووە و هەر واش ئەمێنێ
بەختەوەری تا سەر بۆ کەس نامێنێ
دەردی دڵ گرانە، بێدەرمانە
ئاخر ئەوەیە؛ دەس لێک بەردانە
دنیا هەروا بووە و هەر واش ئەمێنێ
بەختەوەری تا سەر بۆ کەس نامێنێ
بەختەوەری تا سەر بۆ کەس نامێنێ