حەسەن زیرەک

مریەمێ چەندە جوانی

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
323
نە عەیبە نە ئیرادە ڕووبەندت بۆ من لادە
ڕووم دێنم زولفت لادە
کراسەکەت شرکەتییە کەوشەکەت کالووزادە
بۆ ڕووبەند باشم لێوئاڵ گیان بە ڕووی خاڵانم دادە
پێم گوت ئاوێزانت بم تۆ مەرد بە لا لە گولەی لادە
گوڵ مریەم چەندە جوانی چەندە بەناز و عینوانی
دەڵێی ماشینی جیبی گەر دێیەوە لە ڕێی کانی
پێم گوت ئاوێزانت بم لە شەوڕاوێ دەزانی

دە بڕۆ لە من حەرام بی وەکوو شەڕاب لە شێخان
هیچ قەولی ڕاستت نییە غەیری درۆ و تەفرەدان
ئەگەر قەولم دەدەیەی بەڕاستی وەرە کەوان
دەنا بەو نەعلەتە بی کە خودا کردی لە شەیتان
ڕەحمی خودات لە دڵدا نییە و کافری بێ دین و ئیمان
دە وەرە دە وەرە با جووت بین تۆ ژنی گولەی مێردان
مریەمێ یا گوڵ مریەم چەندە جوانی چەندە بەناز و عینوانی
دەڵێی ماشینی جیبی دێیەوە لە ڕێی کانی
ئاگاداری یارم بێ کاکە ئەحمەد لە سولەیمانی
جەددی گەورە تۆ هاوار دەڕوانێتە بورهانی
پێم گوت ئاوێزانت بم لە شەوڕاوێ دەزانی

کەی دانیشین دووبەدوو کەڵەگەت و خاڵ لە ڕوو
بۆ تۆم ئاور لێ بەر بوو
مەمکەکەت خڕ کرد وەک هوڵوو سینگت بەرفی ئاڵماڵوو
بەژنت نەمامی سنجوو لە باغی قیبلەی هەڵچوو
برژانگ ئەڵماسی دوو سەر یەک یەک لە جگەرم هەڵچوو
ئەی مریەمی تەنیا سەوار سەوزی بە وێنەی خەیار
مزری بە میسلی هەنار تۆی دەرمانی هەموو بیمار
دە وەرە ئاوێزانت بم لە جیاتی جارێ سەد جار
لە یاری من زۆر جوانە دەسماڵی پووڵەکەدار
دەتبەم و دەتڕفێنم با لەسەرت بم قەرزدار
مەسەلەی پێشینانە ئەرێ ئەوساڵ خۆزگەم بە پار

نەرم و نۆڵ و گرد و مرد دەستم لەبۆ مەمکی برد
تووشی بووم لە ڕێی حەمام داوای دوو ماچم کرد
ڕەبی ماڵم وێران بێ من کفری وام بۆچی کرد
ئەو باسکەم بۆ درێژ کە باسکتم بۆ بکە ببمە پرد
مریەم چەندە جوانی چەندە بەناز و عینوانی
دەڵێی ماشێنی جیبی دێیەوە لە ڕێی کانی
ئاگاداری یارم بێ کاک ئەحمەد لە سولەیمانی
ئاوری لە من بەرداوە ژنی گولەی مێردانی
چاوی وەستاکەی کوێر بێ سۆلان دەگوشێ پانیانی
باسکتم بۆ بکە بە سەرین ئەوشۆ تاکو بەیانی
ئاورت لە من بەرداوە خۆشەویستی میوانی
دە وەرە دە وەرە ماچت کەم سەرتۆپی کوردستانی