عارەب عوسمان

دێوانەم

بە دەنگی: عارەب عوسمان
شێوەزار: سۆرانی
295
دێوانەم، دێوانەم، دێوانەم لە دوای خێڵێ
کەس نییە لە من بپرسێ تۆ بڵێ لە دوای چ وێڵێ

هەتا بە دەستت کەوتم چەن کەست پێ ڕاسپاردم
پێشتر خۆشتم ئەویستی بە بێگانەت دەسپاردم
ئێستا لێم بووی بە دوژمن ژەهری مارت پێ خواردم
ئێستا لێم بووی بە دوژمن ژەهری مارت پێ خواردم

پاییزە لە من درەنگە لە تۆ
سوور دەبن خەزان، زەرد دەبن لیمۆ
ئەوچی لە من قەوماوە یا ڕەب لە کەس نەقەومێ
ئەوچی لە من قەوماوە یا خودا لە کەس نەقەومێ
لە وڵاتێ موکریانێ کەس نییە هاواری بەرمێ
دایک و باوکی لێوئاڵێ تووڕەن نامدەنێن نەرمێ
دێوانەم، دێوانەم، دێوانەم لە دوای خێڵێ
کەس نییە لە من بپرسێ تۆ بڵێ لە دوای چ وێڵێ