حەسەن زیرەک

شیرین و شیرین و شەمامە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
274
دۆڵاری لە نێو لیران قۆخی لە نێو هەنجیران
باسکت لە گەردنم وەربێنە دەرمانی جوان و پیران
شیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی چواربێستانی
بەژن ڕێک و پێک و جوان ناسکۆڵ دەڵێی خەرمانی

چەکی لە نێو بڕنەوان دەرمانی کۆخ و جوان
لێرەوە پێشکەشت بێ کازینۆی باراملووان
دە وەرە ئاوێزانت بێم قۆخی نێو قەرەڵووان
شیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی چواربێستانی
جوان و ڕێک و پێک و نەرمی دەڵێی خەرمانەی گوڵانی
هەی سەبارەت بە چاوی تۆ ئاوەدان بێ سلێمانی

ماڵیان لەسەر شەقامە لێوی شەکەری خامە
باسکم لە گەردنی وەر بێنە دەرد و دەرمانم ئامە
دەبا دەسکەین بە تاوڵە ئەتۆ داش و من دامە
دەی وەرە قومارێ بکەین ئەتۆ داش و من دامە
شیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی چواربێستانی
نەرم و نۆڵ و گرد و مرد تۆم گوڵی کوردستانی

یاڵڵا یا سوڵتان هاوار دەڕوانێتە بورهانی
سەیدی کاکە جان هاوار لە مەزرای سەهۆڵانی
دڵی یارم نەرم کەی با بکا میهرەبانی
ڕوحمی خودای لە دڵدا بێ و من ماچ کەم سەر کوڵمانی
شیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی کوردستانی
بەژن ڕێک و پێک و جوان تۆم گوڵی چواربێستانی
وەی هەموو دونیا دەیزانێ دەڵێن لە گولەی نەبانی
سەبارەت بە چاوی ئەسمەر ئاوەدان بێ سلێمانی