ئەرێ دەچمە سەری سوڵتانی شەمۆیێ نایێمەوەدەست لە کێلان وەردێنم چل دانەی دەگرمەوەبەختی خۆم و لێوئاڵێ بە تاقی دەکەمەوەشیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی چواربێستانییا ڕەبی دڵی نەرم بێ دەبمە قۆچی قوربانیئەرێ وەی سەرێکە مەستی نازت دڵێکە بۆت نەماوەخۆ دڵم حەقی بە دەستە فتوای سەری دراوەنەحلەت لە یاری درۆزن وەفای بۆ کەس نەماوەشیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی چواربێستانییا ڕەبی دڵی نەرم بێ دەبمە قۆچی قوربانیکەس نییە بینێرمە کن یار بۆ باس و بۆ خەبەرێهەرکەس ئەتۆی لە من کرد وەک ئەمنی بی بە سەرێجا سەر و ماڵم دەفرۆشم بۆ دوو چاوی گەوهەرێشیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی چواربێستانییا ڕەبی دڵی نەرم بێ دەبمە قۆچی قوربانیئەرێ وەکی لە من قەوماوە گیانە یا ڕەبی لە کەس نەقەومێلە وڵاتی موکریانێ کەس نییە هاواری بەرمێباب و دایکی لێوئاڵێ تووڕەن نامدەنێ نەرمیجا لەسەر ئەو حاڵەش لە یار زۆری لێ دەکەم شەرمێشیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی چواربێستانییا ڕەبی دڵی نەرم بێ دەبمە قۆچی قوربانیشیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی چواربێستانییا ڕەبی دڵی نەرم بێ دەبمە قۆچی قوربانی