محەمەد ماملێ

زارا گیان دیدەم زارا

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
274
ماڵێگ باری کرد نەگەیمە کۆچی ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
حەزم لێ ناکەی جنێو مەعنای چی ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با نەڕوا یارە بەو لەنجە و لارە فێنکی ئێوارە ئەو گوێ بە گوارە
شاهیدی بۆ دەدەم دڵ بێقەرارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا

خودا هەڵکەنێ ئەو کێوە لە بن ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
بەڵکوو پەیدا بێ عومر و چاوی من ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با نەڕوا یارە بەو لەنجە و لارە فێنکی ئێوارە ئەو گوێ بە گوارە
شاهیدی بۆ دەدەم دڵ بێقەرارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا

هەر لە قەڵاگە تا بۆگەبەستی ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
هەمووی بە قوربان دوو چاوی مەستی ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با نەڕوا یارە بەو لەنجە و لارە فێنکی ئێوارە ئەو گوێ بە گوارە
شاهیدی بۆ دەدەم دڵ بێقەرارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا