سەلاح داودە

زارا گیان دیدەم زارا

بە دەنگی: سەلاح داودە
شێوەزار: سۆرانی
248
کزەیێک لە من یەکێ لە شەماڵ هەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
ببڕین بە باڵای یاری بێخەیاڵ هەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوات یارم بەو لەنجە و لارە ئەسر و ئێوارە دیدەم زارا
دە بڵێن بە زارا بێ بۆ ئەم شارە شایەتیم بۆ بدا زارا نازارە

هەناسەی سەردم کێو لە بن دێنێ هەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
دە بزانە خوای من چیو بەسەر بێنێ هەی وەی زارا گیان دیدەم زارا

ئەو باڵابەرزەی ئەو تەل بە سەرە هەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
خۆ منی کوشتووە خۆی بێخەبەرە هەی وەی زارا گیان چاوم زارا
با بڕوا یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە دیدەم زارا