ناسر ڕەزازی

زارا گیان دیدەم زارا

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
368
بە وێنەی ئاهوو بیرە بیرە خۆم وەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
هەر شەو لە لایێ مەنزڵگیرە خۆم وەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
شاهیدیان داوە وەڵا نازدارە شۆخ و لەبارە وەی وەی زارا

هیچکەس وێنەی من نەکەوێ کۆسی وەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
نەڕوانی لە شۆن کۆچەکەی دۆسی وەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوا یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیان داوە وەڵا نازدارە شۆخ و لەبارە وەی وەی زارا

یا ڕەبی خەفەت ڕوو نەکا لە کەس وەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
ڕوو کا لە ئاویەر ئەیکا بە قەقەنەس وەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوا یارم بە لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیان داوە وەڵا نازدارە شۆخ و لەبارە وەی وەی زارا