هەستە لە خەوێ بزانە چیم دەوێ ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
لە گەردنی زەردت دوو ماچم دەوێ ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوات یارە بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
ئەی وەی شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە ئەر وەی زارا گیان دەیدەم زارا
ماڵەکەت وێران وەک ماڵەکەی من ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
بۆ ڕوحمێ ناکەی مردم بە حاڵەکەی من ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوات یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە ئاخ ئاخ
شاهیدیم بۆ بدەن مردم ماچ قەرزدارە ئەر وەی زارالێ دیدەم زارا
خودای بانی سەر کارێ پێم کەردەن ئەر وەی زارالێ دیدەم زارا
بێزارم لە ژیان هادی گیان ڕازیم بە مەردەن ئەر وەی زارالێ دیدەم زارا
با بڕاوت یارم بێ و بچێ بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن قادر گیان لە گولەی بێزارە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
لە نێو سابلاغدا بورجێ دیارە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
بەقەد ئەو بورجە غەم لە دڵم بارە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
ڕەنگزەرد و زەعیف لێوم بەبارە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
یاڕەب بوێنێ هەناسەم سوارە ئەر وەی زارالێ دیدەم زارا
با بڕوات یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
لە دووری باڵات بووم پەڕەوازە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
غەمبارت کردم زۆر بێئەندازە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
بەقات پێ ناکەم ژن بێ مەجازە ئەر وەی زارالێ دیدەم زارا
با بڕوات یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە ئەی وەی
شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
خودا بیسێنێ حەقم لە دایەت ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
خودا بیسێنێ حەقم لە دایەت ئەر وەی زارالێ دیدەم زارا
خۆم جەورم کێشای کێ نیشتە سایەت ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
خۆم ڕەنجم کێشا کێ نیشتە سایەت ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوات یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن ئەی وەی لە گولەی خەسارە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
شەرتە تا مردن مەیلت زیاد کەم ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
شەرتە تا مردن مەیلت زیاد کەم ئەر وەی زارالێ دیدەم زارا
کەعبە کەج نەکەم کچەکە گیان هەر تۆ بە یاد کەم ئەر وەی زار گیان دیدەم زارا
با بڕوات یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
ئەی وەی شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا