خانمی گوڵفرۆشم
شاگوڵی بیر و هۆشم
تا دونیا نەیکوشتوومە
با گوڵاوت بنۆشم
خانم دەڕوا بۆ سەفەرێ
چی بکەم هەتا منیش بەرێ
ئەودەست ئەودەستم پێ دەکات
دەڕواو نانێرێ خەبەرێ
لە پەرچەمی زەنگوڵ زەنگوڵ
دەیڕژێنێ گوڵاو بە قوڵ
هەردەم دەمی ناز و جوانی
منی بردووە کۆڵ بە کۆڵ
خانم تو خوا لێ مەگەڕێ
کۆچت بەرە و مەرگم بەرێ
جوانێ مەڕۆ بۆ سەفەرێ
دەڕۆی بنێرە خەبەرێ
لە لەنجەت گوڵ دەبارێ
وا دەمکوژێ بە جارێ
خەزان لە دڵی داوم
وا دەگری بۆ بەهارێ
خانم دەڕوا بۆ سەفەرێ
چی بکەم هەتا منیش بەرێ
ئەودەست ئەودەستم پێ دەکات
دەڕواو نانێرێ خەبەرێ
لە پەرچەمی زەنگوڵ زەنگوڵ
دەیڕژێنێ گوڵاو بە قوڵ
هەردەم دەمی ناز و جوانی
منی بردووە کۆڵ بە کۆڵ
خانم تو خوا لێ مەگەڕێ
کۆچت بەرە و مەرگم بەرێ
جوانێ مەڕۆ بۆ سەفەرێ
دەڕۆی بنێرە خەبەرێ
گوڵفرۆش باغی کێیە
گوڵی تۆ خۆتی لێیە
باغەوان قوربانت بێ
هەردەم چاوم لە ڕێیە
خانم دەڕوا بۆ سەفەرێ
چی بکەم هەتا منیش بەرێ
ئەودەست ئەودەستم پێ دەکات
دەڕواو نانێرێ خەبەرێ
لە پەرچەمی زەنگوڵ زەنگوڵ
دەیڕژێنێ گوڵاو بە قوڵ
هەردەم دەمی ناز و جوانی
منی بردووە کۆڵ بە کۆڵ
خانم تو خوا لێ مەگەڕێ
کۆچت بەرە و مەرگم بەرێ
جوانێ مەڕۆ بۆ سەفەرێ
دەڕۆی بنێرە خەبەرێ
ئەلبومی دایە ساڵی ٢٠٠١
ئاواز و دابەشکردن: زەکەریا
هۆنراوە: سەرکەوت ڕەسول