ناسر ڕەزازی

زارا گیان دیدەم زارا ٢

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
336
هەرکەسێ بیکا غەریبنەوازی ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
خودا و پێغەمبەر لێی دەبێ ڕازی ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوا یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە ئەو کچە نازدارە ئەی وەی زارا

بەختێ لە عەزەڵ سیاچارە بێ هەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
دەستی لێ مەدە با ئاوارە بێ ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوا یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا

بازرگانەکەی بێ سەرمایە خۆم ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
ئاخر پەشیمان ڕەنج بە زایە خۆم ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوا یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا

لە شاری غەریب غەریب دیارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
جێگەی غەریبان گۆشە و کەنارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوا یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا