لە بەختی تاری شەو ناکەم شیکایەتشەبیهە چونکە بەو زوڵفە سیایەتنییە قابیل برینی ڕاهی دووریوەکوو پرچت کشاوە بێنیهایەتکە تیری نێونیگات چەرخانە ئینسانقەفەس خاڵی ئەکا مورغی دیرایەتلە چاوی بەد، خوا عومری جوانیقەبوڵ کا لێم بە پاداشتی ویقایەتهووەیدایە لە ڕەنگی ئاڵی دەستتکە داییم پیشەتە قەتڵ و جینایەتهەتا کەی بادەنۆشێ عاشقی تۆهەتا کەی، بێ مەزەی ماچی کیفایەت؟دەخیلت بم هومای زوڵفینی دولبەربەسەر سەرما بکێشە فەیزی سایەتبە گۆران ناکرێ قەت دەرکی سەوداکلا نابم لەسەر جادەی هیدایەتهۆنراوە: گۆران