تا کەی بناڵم بۆ تۆ گیانە، تا کەی بسوتێم
ئەی بڕیارت وا نەبوو فەرمووت من ڕۆژێ هەر دێم
زستان وا ڕۆیی بەهاریش هات تۆ هەر نەهاتی
ژەهری تاڵی چاورەوانیت دامێ تۆ لە جیاتی
ئەی تۆ خۆت نازانی دەردی چاوەڕوانی
تا چەند بە ئازارە برک و ئێش و ژانی
گیانە بۆ نەهاتی ئازیز بۆ نەهاتی
نەتپرسی هەواڵم ئێش و مەرگەساتی
شەو نییە ئەگەر جارێ خەونت پێوە نەبینم
وادەزانم لە باوەشمدای لەسەر سەرینم
کە چاو هەڵدێنم گیانە باڵای بەرزت نابینم
دووبارە دەمسوتێنێ دەرد و زامی برینم
گیانەکەم زوو وەرە، نازدارم زوو وەرە
بەس جارێ بتبینم، گیانم بۆ خۆت بەرە
ئەلبومی ڕۆژگار ساڵی ٢٠٠٢
ئاواز و دابەشکردن: زەکەریا
هۆنراوە: شاڵاو
ئامادەکردن: شاپۆور