ناسر ڕەزازی

شەماڵ وەرە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
330
تەئسیری باڵات شەوان مەشقمە
سەد مەجنوون شاگرد سودای عەشقمە
ئەرێ وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە
بەختێ لە عەزەڵ سیاچارە بێ
دەستی لێ مەدە با ئاوارە بێ
ئەرێ وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە

مانگی یەکشەو بۆ دایم زیاد ئەکا و دەشنێتەوە
تا جوانی خۆی وەکوو ڕووی تۆ بڕازێنێتەوە
تا دەگاتە چاردەیەم تێدەگا ناگا بە تۆ
جا لە داخا وردە وردە کەم دەکا و ئەتوێتەوە

ساڵەکەی ئەمساڵ بە ژەهری مار بێ
هەمووی بە قوربان ساڵەکەی پار بێ
ئەرێ وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە