دیسان باری غەم نیشتووە لە لێومبەزەییەکت بێ بەو دڵەی پەشێومئەرێ وەرە شەماڵ ئەرێ شەمال وەرەدەردی دڵەکەم بۆ یار بەرەلە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرەمانگی یەکشەو بۆیە دایم زیاد دەکا و ئەکشێتەوەتا جوان ڕوویی خۆی وەکوو ڕووی تۆ بڕازێنێتەوەتا دەگاتە چاردەهۆم شەو تێدەگا ناگا بە تۆجا لە داخا وردە وردە کەم دەکا و ئەتوێتەوەمن غەمم خوارد و غەمیش خوێنی دەروونمی خواردەوەبۆیە گریام چەند بە چەند فرمێسکی خوێنینم نەهاتبۆ من لە جوملەی عەبدی خودا نیمساعەتێگ لە دەست غەمێگ ڕەها نیمئەرێ وەرە شەماڵ ئەرێ شەمال وەرەدەردی دڵەکەم بۆ یار بەرەلە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە