دوێنێ وەختی ئێوارێ
کە دیم گوڵاو دەبارێ
نەمزانی یاری خۆمە
وەی بەناز دەڕوا بە جارێ
گوڵیش لە ڕاست تۆ وایە
شەرمەزار و ڕسوایە
تۆ گوڵی تۆ گوڵاوی
بۆنی گوڵ هەر لە تۆدایە
تاڵ تاڵ زولفت
لەسەر شان پەخشانە
جوانی تۆ تەنها
ەی کچی کوردانە
ئەرێ گوڵێ چاو بە کلێ
بەو چاوانەی بازت بڵێ
گەر لەبەر منیش نەبێ
کەمێ لە خوا بکە سڵێ
عاشقم ڕوو لە دەشتم
من شێتی چاوی گەشتم
باوەش و ئەگریجەی تۆ
لە من بۆتە بەهەشتم
عەزیزم گوڵی ژاڵە
بەژنت دەڵێی شمشاڵە
منیش وێڵ و ئاوارەم
بێ تۆ ژیانم تاڵە
تاڵ تاڵ زولفت
لەسەر شان پەخشانە
جوانی تۆ تەنها
ەی کچی کوردانە
ئەرێ گوڵێ چاو بە کلێ
بەو چاوانەی بازت بڵێ
گەر لەبەر منیش نەبێ
کەمێ لە خوا بکە سڵێ
ئەلبومی ڕۆژگار ساڵی ٢٠٠٢
ئاواز و دابەشکردن: زەکەریا
هۆنراوە: زەکەریا
ئامادەکردن: شاپۆور