عەبدوڵڵا سنجانی

بلوێری شوان

بە دەنگی: عەبدوڵڵا سنجانی
شێوەزار: سۆرانی
1004
نیوەشەوە دنیا خامۆش دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش
ئاهەنگێکی دڵنەوازە تارە یۆڵۆنە یا سازە
نا نا ئاهەنگی بلوێرە جا وەرە گوێی بۆ ڕادێرە
توخدا شوانە هەموو شەوێ لای نیوەشەو کاتی خەوێ
لەو کوێستانە و لەو هەڵدێرە* تێی تووڕێنە لەو بلوێرە
لەسەر ترۆپکی ئەو کێوە قامکت لە بلوێر ببزێوە
با کێوەکە دەنگ داتەوە شاعیریش خەو بیباتەوە
هۆنراوە: هێمن
*= لە هۆنراوەی شاعیردا "لەو شاخ و کێو و زەنوێرە" هاتووە
نێوی گۆرانیبێژی دیکەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.