وەیسی محەمەد

خۆم و عوودەکەم

بە دەنگی: وەیسی محەمەد
شێوەزار: سۆرانی
268
خۆم و عوودەکەم لەیلێ شەو هەتا بەیان
من سۆز ئەکەم و بۆ لەیلا ئەویش بە گریان
یار یار یار بە لەرەی دەنگی
بە لەرەی دەنگی
دڵ ئەکا بریان دڵ ئەکا بریان
من سۆز ئەکەم و بۆ لەیلا ئەویش بە گریان
بۆ یاری بێ شەرت لەیلێ کەم وەفا و کەم دوو
نازانم ئیسلامە لەیلێ کافرە یا جوو
یار یار یار نایێی دانیشین
نایێی دانیشین
ئای تاوێ دوو بە دوو
تاوێ دوو بە دوو
نازانم ئیسلامە لەیلێ کافرە یا جوو
یارێ ئەمەندە لەیلێ پر عیشوە و ناز بێ
باڵا وەک سەرو و لەیلێ گیان وا شۆخ و شاز بێ
یار یار یار گەردن بلوور و
گەردن بلوور و
ئای چاوی وەک باز بێ
چاوی وەک باز بێ
باڵا وەک سەرو و لەیلێ گیان وا شۆخ و شاز بێ