کێ دڵی نیشتیمانی شکاند
کێ دڵی نیشتیمانی شکاند
کێ دەمانباتەوە بۆ نیشتیمان
کێ نیشتیمان دەهێنێت بۆ لامان
کێ لە نیشتیمان بووە خاوەن ماڵ
کێ لای نیشتیمان بووە بە میوان
کێ دڵی نیشتیمانی شکاند
بیدەنەوە... زەینی نیشتیمان بدەنەوە
زەینی ئەو ڕۆژانەی بدەنەوە کە پڕ بوو لە کیژی
قژ کاڵی لێو ئاڵی ناو شیعرێکی گۆران
بیدەنەوە، بیدەنەوە، بیدەنەوە، بیدەنەوە
بیدەنەوە، بیدەنەوە، بیدەنەوە، بیدەنەوە
بیدەنەوە، بیدەنەوە...
ڕادوێ گچکە شکاوەکەی بدەنەوە
ببیدەنەوە، بیدەنەوە...
عەترەکەی نیشتیمان بدەنەوە
بیدەنەوە، ڕادوێ گچکە شکاوەکەی بدەنەوە کە شەوان گوێ لە هەواڵی کۆستە ناکاوەکانی خۆی پێ ئەگرت
تەزبێحەکەی بدەنەوە کە قل قل تاڵی سپی سەری قژنی ئەنفالەکانی خۆی پێ ئەژمارد
ڕۆژژمێرەکەی ژەهری بدەنەوە...ساڵنامەکانی قاتوقڕی بدەنەوە...
عەترەکەی نیشتیمان بدەنەوە، عەترێک کە بۆنی لە بۆنی پاییز ئەچوو...
بۆنی لاستیکی خەت کوژانەوە و بۆنی سێو و بۆنی هەر هەموو بەیەکەوە مردن بوو
بیدەنەوە، بیدەنەوە
تۆزقاڵێ لە میهرەبانی بدەنەوە
بیدەنەوە، زەینی ئێوارانێکی بدەنەوە کە سەری بچوایە، نوێژی لە سەر بەرماڵەکەی شیعری نالی نەئەچوو
بیدەنەوە، ئەلبۆمەکەی نیشتیمان بدەنەوە کە پڕ بوو لە ئاسمان و لە وێنەی ڕەش و سپی ئەسپی باڵدار
دەفتەرەکانی بدەنەوە کە پڕ بوون لە نامەی دڵداری بێ ناونیشان
بیدەنەوە، بەشی نووسینی نامەیەک ڕووناکی، بەشی گلەیی کردنێک تووڕەیی
بیدەنێ، بەشی سەرهەڵگرتنێک خواحافیزی
بیدەنەوە، بیدەنەوە، بیدەنەوە، بیدەنەوە
بیدەنەوە، بیدەنەوە، بیدەنەوە، بیدەنەوە