عەباس کەمەندی

نەتۆری

بە دەنگی: عەباس کەمەندی
ئەلبۆم: نەتۆری
شێوەزار: سۆرانی
390
ماڵە هەژاری من بە سەرما نەڕووخێنی نەتۆری
سەر لە خوەم و لە ماڵ و مناڵم نەشێوێنی نەتۆری
ئەم ماڵە بە بۆنەی تۆوە بەرپایە ئەزیزم ئەزیزم
لانەیکی فەقیرانەیە بۆمی نەڕمێنی نەتۆری
نەتۆری، تۆ نەتۆری، کچێ نەتۆری
وەڵا نیەسم تاقەت دووری
بیلا نیەسم تاقەت دووری

تۆ بڵێ شاخی مار شیری مەلیچک بۆت ئەسێنم نەتۆری
تۆ گیانۆ بوێ هەر بە خوا بۆت دەرەهێنم نەتۆری
بەو شەرتە کە دیسان وەکوو جاران تۆ لە لام بی ئەزیزم
ئاوازی هەزار بولبولی شەیدات بۆ ئەخوێنم نەتۆری
نەتۆری، نەتۆری کچێ نەتۆری
وەڵا نیەسم تاقەتی دووری
بیلا نیەسم تاقەتی دووری

بەینی من و تۆ حەیفە کە تێکی بشکێنن نەتۆری
مەیڵانە کە دڵ ئێمە لە یەکتر بڕەوێنن نەتۆری
گوێ مەگرە لە تانە و تەشەری خێڵی بەخێڵان ئەزیزم
ڕۆژێک نیە سەد لانە لە سەد لا نەشێوێنن نەتۆری
نەتۆری نەتۆری کچە نەتۆری
وەڵا نیەسم تاقەتی دووری
بیلا نیەسم تاقەتی دووری